www.kaniya-sipi.de
ده‌قی ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی په‌سه‌ندكراوی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق و ئاماده‌كراو بۆ ریفراندۆم
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و ميهره‌بان
{ و لقد كرمنا بنی آدم }
پێشه‌کی :
ئێمه رِۆڵهكانی دۆڵی رِافیده‌ین، نیشتمانی نێردراوان و پێغه‌مبه‌ران، جێگای حه‌وانه‌وه‌ی
پێشه‌وایان و پیاوچاكان و پێشه‌نگانی شارستانیه‌ت و داهێنه‌رانی نووسین و لانكه‌ی
ژماردن، له‌سه‌ر زه‌وی ئێمه یه‌كه‌م یاسا له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه دانرا، له‌نیشتمانی
ئێمه‌دا دادپه‌روه‌رانه‌ترین چه‌رخی سیاسه‌تی به‌رِێوه‌بردنی وڵاتان هه‌نگاوی بۆ نراو له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان هاوه‌ڵان و
پیاوچاكان نوێژیان خوێند‌و فه‌یله‌سوف و زانایان تێرِامانیان ئه‌نجامداو ئه‌دیب و شاعیران داهێنانیان كرد.
وه‌ك هه‌ستكردن به مافی خوا له‌سه‌رمان و، به‌ده‌نگه‌وه هاتنی نیشتمان و
هاونیشتمانانمان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بانگه‌وازی سه‌ركرده ئایینی و نیشتمانیه‌كانمان
و سوور بوونی سه‌رچاوه (مراجع) مه‌زنه‌كانمان و سه‌ركرده‌و چاكه‌خوازانمان و هێزه
نیشتمانی‌و سیاسیه‌كانمان و، له ئاپۆرِهیهكی جیهانیدا له‌لایه‌ن هاورِێیان و دۆستانه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا به ملیۆنان كه‌س له
30 كانوونی دووه‌می 2005 به ژن و پیاو و گه‌نج و پیره‌وه به‌ره‌و سندوقه‌كانی
ده‌نگدان رِۆیشتین. به له بیربوونی
ئازاره‌كانی چه‌وساندنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی له‌لایه‌ن تاقمه زۆرداره‌كه‌و، هه‌ستكردن
به ئازاری شه‌هیدانی عێراق به شیعه و سووننه و عه‌ره‌ب و كورد و توركمان
له‌گه‌ڵ براكانی تریان له پێكهاته‌كانی دیكه و ئیحا وه‌رگرتن له سته‌م و شكاندنی
رِێزی شاره پیرۆزه‌كان و باشوور له میانه‌ی رِِاپه‌رِێنی
شه‌عبانیو جه‌رگ سووتاو به ئاگری گۆرِه
به كۆمه‌ڵه‌كان و زۆنگاوه‌كان و دوجه‌یل و ئه‌وانی دیو، به وه‌ده‌نگ هاتن له‌سه‌ر
سزاكانی سه‌ركوتكردنی نه‌ته‌وایه‌تی له قه‌سابخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و بارزان و
ئه‌نفال و كورده فه‌یلیه‌كان و، هه‌ستكردن به ئازاره‌كانی توركمان له به‌شیر،
وه‌ك سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌وه‌بوو خه‌ڵكی ناوچه‌كانی رِۆژئاوا زۆریان چه‌شت به له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌و رِه‌مز و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ئاواره‌كردنی تواناكان و وشك كردنی
سه‌رچاوه‌كانی بیر‌و رِۆشنبیریان، بۆیه ده‌ست له‌ناو
ده‌ست و به‌یه‌ك رِیز هه‌وڵماندا بۆ
بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوآ، عێراقی ئاینده به‌بآ ده‌مارگیری مه‌زهه‌بیو لایه‌نگیری
رِه‌گه‌زپه‌رستانه‌و گرێی ناوچه‌یی و جیاخوازی‌و دوورخستنه‌وه‌ی هیچ
لایه‌ك.
ته‌كفیر و تیرۆریش نه‌بووه رِێگر
له‌به‌رده‌مماندا بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی یاسا، مه‌زهه‌بگه‌ریه‌تیو رِه‌گه‌زپه‌رستیش نه‌یوه‌ستاندین تا پێكه‌وه به‌رده‌وام بین له
پته‌وكردنی یه‌كێتی نیشتمانی و گرتنه‌به‌ری رِێگاكانی ئاڵوگۆرِی
ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات و دادپه‌روه‌رانه‌ی دابه‌شكردنی سامان و ، به‌خشینی هه‌لی
یه‌كسان به هه‌موان.
ئێمه‌ی گه‌لی عێراق ئێستا دوای هه‌ستانه‌وه‌مان و به متمانه بوون به داهاتوو و
له رِێی رِژێمێكی كۆماری فیدرالی دیموكراسی فره‌یی، به ژن و پیاوو گه‌نج و
پیره‌وه په‌یمانمان داوه هیممه‌ت بكه‌ین بۆ رِێزگرتن له بنه‌ماكانی یاسا‌و له‌ناوبردنی سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌و،
گرنگیدان به ژن و مافه‌كانیو، پیرو خه‌مه‌كانیو، منداڵ و كاروباره‌كانیو،
بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌لتوری فره‌ییو، رِیشه‌كێشكردنی ئاگری تیرۆر.
ئێمه‌ی گه‌لی عێراق به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه به ته‌واوی ویستی خۆمان به
ئازادانه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه برِیاری یه‌كگرتنی ئاره‌زوومه‌ندانه‌مان داوه‌و ده‌رس وه‌رده‌گرین له
رِابردومان بۆ داهاتوومان، وه
له به‌ها باڵاكانی په‌یامه ئاسمانیه‌كان و دۆزینه‌وه نوێكانی زانست و
شارستانیه‌تی مرۆڤه‌وه ئه‌م ده‌ستوره‌مان دانا. پابه‌ندبوون به‌م ده‌ستوره‌ش
یه‌كێتی ئازادانه‌ی گه‌ل و خاك و سه‌روه‌ری عێراق ده‌پارێزآ.
به‌ندی یه‌كه‌م
بنه‌ما گشتیه‌كان
ماده‌ی (1) :
كۆماری عێراق ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن سه‌روه‌ریه، رِژێمی حوكمرِانی
تێیدا كۆماری نوێنه‌رایه‌تی (په‌رله‌مانی) دیموكراسی فیدرالیه.
ماده‌ی (2):
یه‌كه‌م: ئیسلام ئایینی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه:
ڕ- نابێت یاسایه‌ك دابنرێت له‌گه‌ڵ حوكمه جێگیره‌كانی ئیسلام ناته‌با بێت.
ب- نابێت یاسایه‌ك دابنرێت له‌گه‌ڵ بنه‌ما دیموكراسیه‌كان ناته‌با بێت.
ج- نابێت یاسایه‌ك دابنرێـت كه ناكۆك وناته‌با بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ماف و ئازادیه
بنهرِهتیانهی كه له‌م
ده‌ستوره‌دا هاتوون.
دووه‌م: ئه‌م ده‌ستوره ناسنامه‌ی ئیسلامی زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق ده‌پارێزێت،
هه‌روه‌ها ته‌واوی مافه ئاینیه‌كانی سه‌رجه‌م تاكه‌كان ده‌پارێزێت له‌رِووی ئازادی بیروباوهرِو موماره‌سه‌ی ئاینیه‌وه.
ماده‌ی (3):
عێراق وڵاتێكه له نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئاینزای جیاجیا پێكهاتووه، به‌شێكه له
جیهانی ئیسلامی، گه‌لی عه‌ره‌بیش تێیدا به‌شێكه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب.
ماده‌ی (4) :
یه‌كه‌م: زمانی عه‌ره‌بیو كوردی دوو زمانی فه‌رمین له عێراقدا، مافی سه‌رجه‌م
عێراقیه‌كان پارێزراوه له فێركردنی رِۆڵهكانیان
به زمانی دایكیان وه‌ك توركمانی و سریانی له ده‌زگاكانی فێركردنی ده‌وڵه‌تدا به
پێی یاسا په‌روه‌رده‌ییه‌كان، یان به هه‌ر زمانێكی دیكه له ده‌زگاكانی فێركردنی
تایبه‌تدا.
دووه‌م: سنووری ده‌سته‌واژه‌ی زمانی فه‌رمی دیاریده‌كرێت، چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی
حوكمی ئه‌م ماده‌یه‌ش به یاسا ئه‌م خاڵانه ده‌گرێته‌وه:
ڕ- ده‌ركردنی رِۆژنامه‌ی
فه‌رمی به هه‌ردوو زمان.
ب- قسه‌كردن و وتووێژ‌و ده‌ربرِین
له بواره فه‌رمیه‌كاندا به‌هه‌ریه‌ك له دوو زمانه‌كه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دادگاكان و كۆنگره فه‌رمیه‌كان.
ج- داننان به به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كان و ئاڵوگۆرِكردنی نامه‌و ده‌ركردنی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمیه‌كان به هه‌ردوو زمان.
د- كردنه‌وه‌ی قوتابخانه به هه‌ردوو زمانه‌كه به پێی یاسا په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
ه- هه‌ر بوارێكی دیكه كه بنه‌مای یه‌كسانی بیگرێته‌وه، وه‌ك پاره و په‌ساپۆرت
و پوول.
سێیه‌م: دام‌و ده‌زگا فیدرالیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوو زمانه‌كه
به‌كارده‌هێنێت.
چواره‌م: زمانی توركمانی و سیریانی دوو زمانی فه‌رمی ترن له‌و یه‌كه ئیداریانه‌دا
كه تیایدا زۆرینه‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنن.
پێنجه‌م: هه‌ر هه‌رێم و پارێزگایه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه زمانێكی ناوخۆیی دیكه
بكاته زمانی فه‌رمی ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له رِاپرسیهكی گشتیدا برِیاریان له‌سه‌ردا.
ماده‌ی (5):
سه‌روه‌ری بۆ یاسایه، گه‌لیش سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات و شه‌رعیبوونیه‌تی، كه به هۆی
ده‌نگدانی رِاسته‌وخۆو
نهێنیه‌وه له رِێی دام‌و ده‌زگا
ده‌ستووریه‌كانه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات.
ماده‌ی (6):
ئاڵوگۆرِی ده‌سه‌ڵات ئاشتیانه‌و له رِێی ئه‌و میكانیزمه دیموكراسیانه‌وه ده‌بێََـت كه له‌م ده‌ستووره‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه.
ماده‌ی (7):
یه‌كه‌م: رِێگهنادرآ به‌هیچ هێزێك رِه‌گه‌زپه‌رستی یان تیرۆر یان ته‌كفیر یان پاكسازی نه‌ژادی بكاته
به‌رنامه‌ی خۆی یان هانی ئه‌و كارانه بدات یا رِێیان بۆخۆش بكات یاخود بانگه‌شه‌یان بۆ بكات و پاساویان بۆ
بهێنێته‌وه، به تایبه‌ت پارتی به‌عسی سه‌ددامی له عێراقدا، له ژێر هه‌ر ناوێك‌دا
بێت، رِێگه‌ش نادرێت له ژێر ناوی فره‌یی سیاسی جێی ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش به
یاسا رِێكده‌خرێت.
دووه‌م: ده‌وڵه‌ت پابه‌ند ده‌بێت به دژایه‌تیكردنی تیرۆر به هه‌موو
شێوه‌كانیه‌وه‌و كار ده‌كات بۆ پاراستنی خاكه‌كه‌ی له‌وه‌ی ببێته باره‌گاو شوێنی
تێپه‌ربوون و گۆرِهپانی چالاكیی تیرۆریستان.
ماده‌ی (8):
عێراق رِه‌چاوی بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی
ده‌كات و پابه‌ند ده‌بێت به ده‌ستوه‌رنه‌دانه كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیكه‌وه،
كاریش ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به هۆكاری ئاشتیانه، په‌یوه‌ندیه‌كان
له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و مامه‌ڵه‌ی هاوتا داده‌مه‌زرێنآو، رِێز له پابه‌ندبوونه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌گرێت.
ماده‌ی (9):
یه‌كه‌م:
ڕ- هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و ده‌زگاكانی ئاسایش له پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق
پێكدێت به رِهچاوكردنی هاوسه‌نگیو رِێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیكردنیان به‌بێ جیاوازی یا دوورخستنه‌وه‌ی هیچ
لایه‌ك و له ژێر ركێفی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نیدا ده‌بێت و به‌رگری له عێراق ده‌كات و
نابێته ده‌زگایه‌ك بۆ داپڵۆسینی گه‌لی عێراق و ده‌ست وه‌رناداته كاروباری
سیاسیه‌وه‌و رِۆڵی
نابێت له ئاڵوگۆرِی ده‌سه‌ڵاتدا.
ب- قه‌ده‌غه‌یه میلیشیای سه‌ربازی دروست بكرێت له ده‌ره‌وه‌ی هێزه
چه‌كداره‌كاندا.
ج- نابێت هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و ئه‌وانه‌ی له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ن به‌و
سه‌ربازانه‌شه‌وه كه له وه‌زاره‌تی به‌رگرین یان كارمه‌ندانی هه‌ر فه‌رمانگه‌و رِێكخراوێكی سه‌ر به‌و
مه‌یدانه‌ن، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خۆیان بپاڵێون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سیاسی، وه
نابێت هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی پالێوراوان، هه‌روه‌ها
نابێت به‌شداری بكه‌ن له هه‌ر كارێكی دیكه‌دا كه وه‌زاره‌تی به‌رگری قه‌ده‌غه‌ی
بكات، ئه‌و كه‌سانه نابێت هه‌ستن به‌و كارانه به ناوی كه‌سایه‌تی خۆیان یان
پۆسته‌كه‌یانه‌وه بێت، به بآ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانیان بفه‌وتێت.
د- ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق هه‌ڵده‌ستآ به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ههرِهشانهی كه رِووبه‌رِووی
ئاسایشی نیشتمانی ده‌بنه‌وه به رِاوێژكردن
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا. هه‌روه‌ها ده‌زگاكه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نیو
چاودێری ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا ده‌بێت و به پێی یاسا‌و بنه‌ما دانپێدانراوه‌كانی
مافی مرۆڤ كارده‌كات.
ه- حكومه‌تی عێراق رِێز
له‌و پابه‌ندبوونه نێوه‌ده‌ڵه‌تیانه ده‌گرێت كه تایبه‌تن به نه‌هێشتن و
بڵاوبوونه‌وه‌و گه‌شه‌كردن و به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانی چه‌كی ناوكی‌و كیمیاوی‌و
بایه‌لۆژیو جێبه‌جێیان ده‌كات و رِێگا له‌هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌گرێت
كه په‌یوه‌ندی به گه‌شه‌دان و دروستكردن و به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێنانیانه‌وه
هه‌یه وه‌ك ئاماده‌سازیو كه‌ره‌سه‌و ته‌كنۆلۆجیاو سیسته‌می په‌یوه‌ندیكردن.
دووه‌م: خزمه‌تی زانستی به یاسا رِێك ده‌خرێت.
ماده‌ی (10):
شوێنه پیرۆز‌و ئاینیه‌كان له عێراقدا قه‌واره‌ی ئاینی‌و شارستانین، ده‌وڵه‌تیش
پابه‌نده به رِێزگرتنیان
و مسۆگه‌ركردنی ئه‌نجامدانی دروشمه‌كان تێیاندا به ئازادی.
ماده‌ی (11):
به‌غدا پایته‌ختی كۆماری عێراقه.
ماده‌ی (12):
یه‌كه‌م: ئاڵا‌و دروشم و سروودی نیشتمانی به یاسا رِێك ده‌خرێت به‌مه‌رجێك ئاماژه به پێكهێنه‌ره‌كانی گه‌لی عێراق
بكه‌ن.
دووه‌م: مه‌دالیاو پشووه فه‌رمیو بۆنه ئایینی‌و نیشتمانیه‌كان و رِۆژژمێری فه‌رمی به یاسا رِێكدهخرێن.
ماده‌ی (13):
یه‌كه‌م: ئه‌م ده‌ستوره به یاسای باڵا‌و هه‌ره به‌رز داده‌نرێت له عێراقداو،
پێویسته له هه‌موو شوێنێكی عێراقدا پابه‌ندبن پێوه‌ی به بێ جیاوازی.
دووه‌م: نابێت یاسایه‌ك دابنرێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ده‌ستوره بێت.
به‌ندی دووه‌م
ماف و ئازادیه‌كان
به‌شی یه‌كه‌م
مافه‌كان
یه‌كه‌م/ مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان
ماده‌ی (14):
عێراقیه‌كان یه‌كسانن له‌به‌رده‌م یاسادا به‌بآ جیاوازی رِهگهز یا نه‌ژاد یا نه‌ته‌وه یا بنه‌چه یا رِه‌نگ یا ئایین یا ئایینزا یا بیروباوه‌رِ یا بۆچوون یا بارودۆخی ئابووری یا كۆمه‌ڵایه‌تیان.
ماده‌ی (15):
هه‌موو تاكێك مافی ژیان و ئاسایش و ئازادی هه‌یه‌و نابێت لێیان بێبه‌ش یان سنوردار
بكرێت، ته‌نها به پێی یاسا‌و به‌پشت به‌ستن به برِیاری دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه نه‌بێت.
ماده‌ی (16):
یه‌كسانی هه‌ل مافێكی هه‌موو عێراقیه‌كانه، ده‌وڵه‌تیش رِێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مافه.
ماده‌ی (17):
یه‌كه‌م: هه‌ر تاكێك مافی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سێتی خۆی هه‌یه به‌و
شێوه‌یه‌ی كه ناته‌با نه‌بێت له‌گه‌ڵ مافی كه‌سانی دیكه‌و ئادابی گشتیدا.
دووه‌م: رِێزی ماڵ پارێزراوه‌و نابێت
كه‌س بچێته ناوی یان بپشكنرآ یان هه‌ڵبكوترێته سه‌ری ته‌نها به برِیاری دادگا‌و به‌پێی یاسا نه‌بێت.
ماده‌ی (18):
یه‌كه‌م: عێراقی ئه‌و كه‌سه‌یه كه باوك یان دایكی عێراقی بێت.
دووه‌م: رِه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی مافی
هه‌موو عێراقیه‌كه‌و بنه‌مای هاوڵاتیببونه.
سێیه‌م:
ڕ- نابێت له هیچ بارودۆخێكدا رِهگهزنامه له كه‌سێك بسه‌نرێته‌وه كه له عێراق له دایك
بووبێت ، هه‌ركه‌سێك رِه‌گه‌زنامه‌ی
لێسه‌نرابێته‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به یاسا رِێكده‌خرێت.
ب- رِه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی له
كه‌سێك ده‌سه‌نرێته‌وه كه وه‌ریگرتوه له‌و بارانه‌دا كه یاسا ئاماژه‌ی
پێده‌كات.
چواره‌م: ده‌كرێت كه‌سێكی عێراقی هه‌ڵگری چه‌ند رِهگهزنامهیهك بێت، هه‌ركه‌سێك پۆستی سیاسی‌و بواری ئاسایش له
ئاستێكی باڵادا وه‌ربگرێت، ده‌بێت واز بهێنێت له‌هه‌ر رِه‌گه‌زنامه‌یه‌كی دی، ئه‌مه‌ش به یاسا رِیكده‌خرێت.
پێنجه‌م: رِه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی نادرێت
به مه‌به‌ستی سیاسه‌تی نیشته‌جێكردن كه ببێته هۆی تێكدانی پێكهاته‌ی دانیشتوانی
عێراق.
شه‌شه‌م: حوكمه‌كانی رِهگهزنامه
به یاسا رِێكده‌خرێت، ئه‌و داوایانه‌ش
كه له‌وێوه سه‌ری هه‌ڵداوه له‌لایه‌ن دادگای تایبه‌تمه‌نده‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت.
ماده‌ی (19):
یه‌كه‌م: دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ره‌وه نیه جگه له یاسا.
دووه‌م: هیچ كه‌سێك تاوانبار ناكرێت و سزا نادرێت ته‌نها به ده‌ق نه‌بێت. هیچ
كه‌سێكیش سزا نادرێت ته‌نها به‌و كرده‌وانه نه‌بێت كه یاسا به تاوانی داده‌نێت،
له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا نابێت سزایه‌ك بسه‌پێنرێت كه توندتر بێت له‌و سزایه‌ی
كه بۆ ئه‌و تاوانه دیاریكراوه.
سێیه‌م: په‌نا بردنه به‌ر دادگا مافێكی پارێزراوه‌و دابینكراوه بۆ هه‌موو كه‌سێك.
چواره‌م: مافی به‌رگری كردن پیرۆزه‌و دابینكراوه له هه‌موو قۆناغه‌كانی
لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردندا.
پێنجه‌م: تاوانبار بێتاوانه تاوه‌كو تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌لمێت له
دادگایه‌كی یاسایی دادپه‌روه‌ردا، تاوانبار دوای به‌ربوونی به هه‌مان تاوانی پێشوو
دادگایی ناكرێت ته‌نها مه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی نوآ سه‌رهه‌ڵبدات.
شه‌شه‌م: هه‌موو كه‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به دادپه‌روه‌ری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا
بكرێت له كاتی گرتنه‌به‌ری رِێوشوینی
دادگایی‌و كارگێرِی
له‌گه‌ڵیدا.
حه‌وته‌م: دانیشتنی دادگاكان به ئاشكرا ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نها مه‌گه‌ر دادگا
بیه‌وێت نهێنی بێت.
هه‌شته‌م: سزادان تاكه كه‌سیه.
نۆیــه‌م: یاسا بۆ كاتی پێش ده‌رچوونی كاری پێناكرێت مه‌گه‌ر له یاساكه‌دا شتێكی
تر وترابێت، به‌ڵام ئه‌م ههلاَوێردنه
یاساكانی باج ناگرێته‌وه.
ده‌یــه‌م: یاسای سزادان كاری پێناكرێت بۆ پێش كاتی ده‌رچوونی مه‌گه‌ر بۆ تاوانبار
وا باشتر بێت.
یازده‌یه‌م: دادگا پارێزه‌رێك بۆ به‌رگری له تاوانبار یان كه‌تنكه‌ر ته‌رخان
ده‌كات له‌سه‌ر بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پارێزه‌ری نیه به‌رگری
لێبكات.
دوانزه‌یه‌م:
ڕ- گلدانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
ب- نابێت هیچ كه‌س به‌ند بكرێت یان بگیرێت ته‌نها له‌و شوێنانه نه‌بێت كه
ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێی یاسای به‌ندیخانه‌كان كه سه‌رپه‌رشتی
ته‌ندروستیو كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یگرێته‌وه‌و له ژێر رِكێفی ده‌وڵه‌تدایه.
سیازده‌یه‌م- لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌خرێته به‌رده‌م دادوه‌ری په‌یوه‌ندیدار
له ماوه‌یه‌كدا كه له بیست و چوار كاتژمێر تێپه‌رِ نه‌كات له دوای ده‌ستگیركردنی تاوانبار‌و نابێت درێژبكرێته‌وه
ته‌نها بۆ یه‌ك جار نه‌بێت و بۆ هه‌مان ماوه.
ماده‌ی (20):
هه‌موو هاوڵاتیه‌ك به ژن و پیاوه‌وه مافی به‌شداریكردنی له كاروباری گشتی‌و شاد
بوون به مافه سیاسیه‌كان هه‌یه له‌وانه مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و
خۆپاڵاوتن.
ماده‌ی (21):
یه‌كه‌م: نابێت هیچ كه‌سێكی عێراقی بدرێته ده‌ست لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی بیانی.
دووه‌م: مافی په‌نابه‌ری سیاسی له عێراقدا به پێی یاسا رِێكده‌خرێت و، نابێت په‌نابه‌ری سیاسی بدرێته ده‌ست لایه‌نی بیانی
یان به‌زۆر بگه‌رِێنرێته‌وه
بۆ ئه‌و وڵاته‌ی كه به جێی هێشتووه.
سێیه‌م: په‌نابه‌رێتی سیاسی نادرێته كه‌سێك كه تاوانبار كرابێت به تاوانی
نێوده‌وڵه‌تی یان تیرۆریستی یان هه‌ركه‌سێك زیانی به عێراق گه‌یاندبێت.
به‌ندی دووه‌م
دووه‌م / مافه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیو رِۆشنبیریهكان
ماده‌ی (22):
یه‌كه‌م: كاركردن مافی هه‌موو عێراقیه‌كانه به‌جۆرێك كه ژیانێكی ئاسووده‌یان بۆ
مسۆگه‌ر بكات.
دووه‌م:یاسا په‌یوه‌ندی نێوان كرێكار‌و خاوه‌نی كار رێكده‌خات له‌سه‌ر بنه‌مای
ئابووری‌و به رِهچاوكردنی
رێساكانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
سێیه‌م: ده‌وڵه‌ت مافی پێكهێنانی رِێكخراوو یه‌كێتیه پێشه‌ییه‌كان و بوون به ئه‌ندام تێیاندا
ده‌پارێزێت، ئه‌مه‌ش به یاسا رِیكده‌خرێت.
ماده‌ی (23):
یه‌كه‌م: خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت پارێزراوه‌و خاوه‌ن موڵك مافی سوود لێوه‌رگرتن و
وه‌به‌رهێنان و به‌كاربردنی هه‌یه له سنوری یاسادا.
دووه‌م: نابێت خاوه‌ندارێتی تایبه‌ت له‌كه‌س بسه‌نرێته‌وه ته‌نها به‌مه‌به‌ستی
سوودی گشتی نه‌بێت و له به‌رامبه‌ردا قه‌ره‌بوویه‌كی دادپه‌روه‌رانه بكرێته‌وه،
ئه‌مه‌ش به یاسا رِێكده‌خرێت.
سێیه‌م:
ڕ- عێراقی مافی خاوه‌ندارێتی هه‌یه له هه‌موو شوێنێك له عێراقداو نابێت كه‌سی
دیكه ببێته خاوه‌نی ماڵی نه‌گوێزراوه مه‌گه‌ر كه‌سێك به یاسا ئه‌و مافه‌ی
بدرێتآ.
ب- خاوه‌ندارێتیكردن به مه‌به‌ستی گۆرِینی پێكهاته‌ی دانیشتوان قه‌ده‌غه‌یه.
ماده‌ی (24):
ده‌وڵه‌ت ئازادی گواستنه‌وه بۆ كرێكار‌و شمه‌ك و سه‌رمایه‌داران ده‌سته‌به‌ر ده‌كات
له نێوان هه‌رێم و پارێزگاكاندا، ئه‌مه‌ش به یاسا رِیكده‌خرێت.
ماده‌ی (25):
ده‌وڵه‌ت چاكسازی له ئابووری عێراقدا ده‌گرێته ئه‌ستۆ به پشتبه‌ستن به بنه‌ما
ئابووریه نوێیه‌كان به‌جۆرێك كه وه‌به‌رهێنانی ته‌واوی داهات و سه‌رچاوه‌كان
مسۆگه‌ر بكات هاوكات له‌گه‌ڵ هاندان و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌تدا.
ماده‌ی (26):
دهوڵَهت هاندانی وه‌به‌رهێنان له
ئه‌ستۆ ده‌گرێت له بواره جیاجیاكاندا، ئه‌مه‌ش به پێی یاسا رِێكده‌خرێت.
ماده‌ی (27):
یه‌كه‌م: دارایی گشتی نابآ ده‌ستكاری بكرێت و پاراستنی ئه‌ركی هه‌موو هاوڵاتیه‌كه.
دووه‌م: حوكمی تایبه‌ت به پاراستن و به‌رِێوه‌بردنی موڵكی ده‌وڵه‌ت و مه‌رجی به‌كارهێنان و ئه‌و سنوورانه‌ی
كه ناكرآ سازشیان له‌سه‌ر بكرێت به یاسا رِێكده‌خرێت.
ماده‌ی (28):
یه‌كه‌م: باج ناسه‌پێنرێت و هه‌موار ناكرێت و وه‌رناگیرێت و لێبوردن نایگرێته‌وه
ته‌نها به یاسا نه‌بێت.
دووه‌م: خاوه‌ن داهاتی كه‌م له باج ده‌به‌خشرێت بۆ ئه‌وه‌ی رِیگهنهدرێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر لانی كه‌می ئاستی بژێوی،
ئه‌مه‌ش به یاسا رِێكده‌خرێت.
ماده‌ی (29):
یه‌كه‌م:
ڕ- خێزان بنه‌مای كۆمه‌ڵگه‌یه‌و ده‌وڵه‌ت پارێزگاری له قه‌واره‌و به‌ها ئایینی‌و رِهوشتیو نیشتمانیه‌كه‌ی
ده‌كات.
ب- ده‌وڵه‌ت پاراستنی دایكایه‌تیو منداڵ و پیر له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و سه‌رپه‌رشتی
تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوان ده‌كات و هه‌ل و مه‌رجی گونجاویان بۆ دهرِهخسێنێت بۆ گه‌شه‌دان به توانا و لێهاتووییه‌كانیان.
دووه‌م: منداڵان مافی په‌روه‌رده‌و سه‌رپه‌رشتیو فێركردنیان هه‌یه له‌سه‌ر دایكان
و باوكان، دایكان و باوكانیش مافی رِێزگرتن و سه‌رپه‌رشتی كردنیان هه‌یه له‌سه‌ر منداڵانیان به
تایبه‌تی له‌كاتی پیربوون و بآ ده‌سه‌ڵاتیو په‌ككه‌وتندا.
سێیه‌م: به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت منداڵان چه‌وساندنه‌وه‌ی ئابوری (الاستغلال
القتێادی) بكرێن و ده‌وڵه‌تیش رِێوشوێنی
پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پاراستنیان.
چواره‌م: رِێگه نادرێت به‌گرتنه‌به‌ری
شێوازه‌كانی توندوتیژیو سته‌م له خێزان و قوتابخانه و كۆمه‌ڵگه‌دا.
ماده‌ی (30):
یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌ت چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیو ته‌ندروستی دابین ده‌كات بۆ تاك و خێزان -
به تایبه‌ت مندالڕ و ئافره‌ت – له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانێكی ئاسووده،
كه داهاتێكی گونجاوو شوێنی نیشته‌جێی ئارامیان بۆ مسۆگه‌ر بكات.
دووه‌م: ده‌وڵه‌ت چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ عێراقیه‌كان دابین ده‌كات له‌كاتی
پیربوون و نه‌خۆشی و بێتوانایی كار‌كر‌ن و ئاواره بوون و هه‌تیو كه‌وتن و بێكاریدا،
هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری دڵنیایی كۆمه‌ڵایه‌تی(التڕمین الإجتماعی)یان بۆ دابین
ده‌كات و كار ده‌كات بۆ پاراستنیان له نه‌خوێنده‌واری و ترس و نه‌بوونی شوێنی
نیشته‌جێبوون و پرۆگرامی تایبه‌تیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات به‌مه‌به‌ستی
ئاماده‌كردن و سه‌رپه‌رشتی كردنیان، ئه‌مانه‌ش به پێی یاسا رِێكدهخرێن.
ماده‌ی (31):
یه‌كه‌م: هه‌موو عێراقیه‌ك مافی چاودێری ته‌ندروستی هه‌یه‌و ده‌وڵه‌ت گرنگی ده‌دات
به ته‌ندروستی گشتی‌و پێدوایستیه‌كانی خۆپارێزی‌و چاره‌سه‌ر كردن دابین ده‌كات لهرِێگای بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌و دام‌و ده‌زگای ته‌ندروستی
جۆراوجۆره‌وه.
دووه‌م: كه‌سایه‌تیو ده‌سته‌كان مافی دامه‌زراندنی نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ی ته‌ندروستیو
خانه‌ی چاره‌سه‌ری تایبه‌تیان هه‌یه به سه‌رپه‌رشتی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مه‌ش به یاسا رِێكده‌خرێت.
ماده‌ی (32):
ده‌وڵه‌ت چاودێری كه‌مئه‌ندامان و كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كات و
ئاماده‌سازیان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی تێكه‌ڵكردنیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا،
ئه‌مه‌ش به یاسا رِیكده‌خرێت.
ماده‌ی (33):
یه‌كه‌م: هه‌موو تاكێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له بارودۆخێكی ژینگه‌یی پاكدا بژی.
دووه‌م: ده‌وڵه‌ت پاراستنی ژینگه‌و هه‌مه‌جۆری زینده‌وه‌ران له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
ماده‌ی (34):
یه‌كه‌م: فێركردن هۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه‌و مافێكه
ده‌وڵه‌ت دابینی ده‌كات، له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا به زۆره‌ملێیه‌و ده‌وڵه‌تیش
له‌ناوبردنی نه‌خوێنده‌واری له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
دووه‌م: خوێندنی به خۆرِایی
مافی هه‌موو عێراقیه‌كانه له قۆناغه جیاجیاكاندا.
سێیه‌م: ده‌وڵه‌ت هانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌دات بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه به‌و
شێوه‌یه‌ی خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بكات و سه‌رپه‌رشتی داهێنان و دۆزینه‌وه‌ی نوآو
سه‌رجه‌م جۆره‌كانی بلیمه‌تی ده‌كات.
چواره‌م: فێركردنی تایبه‌ت و ئه‌هلی ده‌سته‌به‌رده‌كرێت و به‌پێی یاسا رِێكده‌خرێت.
به‌شی دووه‌م
ئازادیه‌كان
ماده‌ی (35):
یه‌كه‌م:
ڕ- ئازادی‌و رِێزی
مرۆڤ پارێزراوه.
ب- نابێت كه‌س ده‌ستگیربكرێت یان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ته‌نها به پێی برِیاری دادگا نه‌بێت.
ج- هه‌موو جۆره‌كانی سزادانی ده‌روونیو جه‌سته‌ییو مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه
قه‌ده‌غه‌یه‌و، هه‌ر دانپێدانانێك به‌زۆر یان ههرِهشه یان سزادان بێت هیچ بایه‌خێكی یاسایی نیه، زیانلێكه‌وتوو
مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به پێی یاسا داوای قه‌ره‌بوو بكات له‌و زیانه مادی و
مه‌عنه‌ویانه‌ی كه لێی كه‌وتووه.
دووه‌م: ده‌وڵه‌ت پارێزگاری تاك ده‌گرێته ئه‌ستۆ له زۆرلێكردنی سیاسی‌و ئاینی‌و
نابێت كه‌س له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه ده‌ستگیربكرێت.
سێیه‌م: كاركردنی به‌زۆره‌ملێ (سوغره)و به‌ندایه‌تیو بازرگانی به به‌نده‌وه
قه‌ده‌غه‌یه، هه‌روه‌ها بازرگانی به ئافره‌ت و منداڵ و سێكسه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
ماده‌ی (36):
ده‌وڵه‌ت ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ به‌مه‌رجێك نه‌بێـته هۆی
تێكچوونی یاسا‌و ئادابی گشتی:
یه‌كه‌م: ئازادی ده‌ربرِین
به هه‌موو شێوه‌كان.
دووه‌م: ئازادی رِۆژنامهگهریو
چاپكردن و ئاگاداری‌و رِاگه‌یاندن
و بڵاوكردنه‌وه.
سێیه‌م: ئازادی كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی هێمنانه به یاسا رِێكده‌خرێت.
ماده‌ی (37):
یه‌كه‌م: ئازادی پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌و پارته سیاسیه‌كان یان په‌یوه‌ندی
پێوه‌كردنیان پارێزراوه‌و به یاسا رِێكده‌خرێت.
دووه‌م: نابێت كه‌س ناچار بكرێت بۆ بوونه ئه‌ندام له هیچ پارتێك یان كۆمه‌ڵه‌یه‌ك
یان لایه‌نێكی سیاسی یان ناچار بكرێت بۆ به‌رده‌وام بوون له ئه‌ندامێتی تێیدا.
ماده‌ی (38):
ئازادی په‌یوه‌ندیكردن و ناردنی نامه‌ی پۆسته‌ییو ته‌له‌فۆنیو ئه‌له‌كترۆنیو
بروسكه‌و جۆره‌كانی دیكه پارێزراوه‌و نابێت چاودێری بكرێت یان گوێی لێ بگێرێت یا
ئاشكرا بكرێت ته‌نها له‌به‌ر پێویستی یاسایی یان ئاسایش و به پێی برِیاری دادگا نه‌بێت.
ماده‌ی (39):
عێراقیه‌كان ئازادن له پابه‌ندبوون به باری كه‌سێتیان به پێی ئاین و ئاینزاو
بیروباوهرِو هه‌ڵبژاردنی خۆیان، ئه‌مه‌ش به یاسا رِێكده‌خرێت.
ماده‌ی (40) :
هه‌ر تاكێك مافی ئازادی بیر و باوهرِی هه‌یه.
ماده‌ی (41):
یه‌كه‌م: شوێنكه‌وتووانی هه‌ر ئایین و ئاینزایه‌ك ئازادن له:
ڕ- ئه‌نجامدانی دروشمه ئاینیه‌كانیان له‌وانه‌ش دروشمه‌كانی حوسه‌ینیه.
ب- به‌رِێوه‌بردنی ئه‌وقاف و كاروباری
دام‌و ده‌زگا ئاینیه‌كان، ئه‌مه‌ش به یاسا رِێكده‌خرێت.
دووه‌م: ده‌وڵه‌ت ئازادی ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌كان و شوێنه‌كانی به‌ندایه‌تی
ده‌پارێزێت.
ماده‌ی (42):
یه‌كه‌م: هه‌موو عێراقیه‌ك مافی ئازادی هاتوچۆو گه‌شتكردن و نیشته‌جێبوونی هه‌یه
له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
دووه‌م: ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی عێراقی وبێبه‌شكردنی له گهرِانهوه بۆ وڵات قه‌ده‌غه‌یه.
ماده‌ی (43):
یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌ت سوور ده‌بێت له‌سه‌ر پته‌وكردنی رِۆڵی ده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیو پشتیوانیكردن و گه‌شه‌پێدان و
سه‌ربه‌خۆ بوونیان به‌و شێوه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ میكانیزمه ئاشتیخوازه‌كاندا گونجاو بێت
به‌مه‌ستی به‌دیهێنانی ئامانجه رِه‌واكانیان، ئه‌مه‌ش به یاسا رِێكده‌خرێت.
دووه‌م: ده‌وڵه‌ت سوور ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌دان به هۆزه عێراقیه‌كان و گرنگی
ده‌دات به كاروباریان به‌و شێوه‌یه‌ی كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ ئاین و یاسا‌و
به‌هێزكردنی به‌ها مرۆڤایه‌تیه جوانه‌كان به‌جۆرێك كه رِۆڵی هه‌بێت له گه‌شه‌دان به كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی‌و رِآ بگرێت له‌و نه‌ریته خێڵه‌كیانه‌ی كه ناته‌بان له‌گه‌ڵ مافی
مرۆڤدا.
ماده‌ی (44):
هه‌موو تاكێك بۆی هه‌یه شاد ببێت به سه‌رجه‌م ئه‌و مافانه‌ی كه له
په‌یماننامه‌و رِێككهوتنه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرڤدا هاتوون و عێراق په‌سه‌ندی كردوون و
ناته‌با نین له‌گه‌ڵ بنه‌ماو ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م ده‌ستوره‌دا.
ماده‌ی (45):
جێبه‌جێكردنی هه‌ریه‌كێك له‌و ماف و ئازادیانه‌ی له‌م ده‌ستوره‌دا هاتووه نابێت
سنووردار بكرێت یان دیاریبكرێت ته‌نها به یاسا یان به پشت به‌ستن به یاسا
نه‌بێت، به‌مه‌رجێك ئه‌و سنوردار كردن و دیاریكردنه ناوه‌رۆكی ماف و ئازادیه‌كان
نه‌شێوێنێت.
به‌ندی سێیه‌م
ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی
ماده‌ی (46):
ده‌سه‌ڵاتی فیدرالی له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و رِاپه‌رِاندن
و دادوه‌ری پێكدێت، ئه‌ركه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان
پیاده ده‌كات.
به‌شی یه‌كه‌م
ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان
ماده‌ی (47):
ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی فیدرالی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی فیدرالی
پێكدێت.
یه‌كه‌م/ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
ماده‌ی (48):
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام پێكدێت به رِێژه‌ی یه‌ك كورسی بۆ سه‌دهه‌زار كه‌س له دانیشتوانی عێراق،
نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی عێراقی ده‌كه‌ن به گشتی. هه‌ڵبژاردنیشیان به رِێگه‌ی ده‌نگدانی رِاسته‌وخۆو نهێنی ده‌بێت، رِه‌چاوی نوێنه‌رایه‌تیكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراقیش
ده‌كرێت.
دووه‌م: مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی ده‌پاڵێوێت بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،
عێراقی بێت و به ته‌واوی شایانی ئه‌و پۆسته بێت.
سێیه‌م: مه‌رجه‌كانی كاندیده‌كان و ده‌نگده‌ران و هه‌رچی په‌یوه‌ندی به
هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه به یاسا دیاریده‌كرێت.
چواره‌م: یاسای هه‌ڵبژاردن رِێژهیهك
بۆ به‌شداربوونی ئافره‌تان داده‌نێت به‌جۆرێك كه له چاره‌كی ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌متر نه‌بێت.
پێنجه‌م : ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌ك داده‌نێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی باره‌كانی
گۆرِینی ئه‌ندامان له كاتی
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه یان له‌كار خستن یان مردن‌دا.
شه‌شه‌م: نابێت له‌یه‌ك كاتدا كه‌سێك ئه‌ندام بێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ر
كارێك یان پۆستێكی فه‌رمی دیكه‌ی هه‌بێت.
ماده‌ی (49):
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوێندی ده‌ستووری ده‌خوات له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ندا
پێش ده‌ست به‌كاربوون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
" سوێند بێت به خوای گه‌وره و مه‌زن، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی یاساییم به لێبرِاوانهو دڵسۆزانه
جێبه‌جێبكه‌م و پارێزگاری له سه‌ربه‌خۆییو سه‌روه‌ری عێراق بكه‌م و به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌له‌كه‌ی له‌به‌رچاوبگرم و شه‌ونخونی بكه‌م بۆ سه‌لامه‌تی زه‌ویو ئاسمان و ئاو‌و
سامان و رِژێمه دیموكراتی‌و فیدرالیه‌كه‌یو كار بكه‌م بۆ پارێزگاری له
ئازادیه گشتی‌و تایبه‌تیه‌كان و سه‌ربه‌خۆیی دادگا‌و پابه‌ند بوون به جێبه‌جێكردنی
یاساكان به ئه‌مانه‌ت و بێلایه‌نیه‌وه، خواش شایه‌تی ئه‌وه‌یه كه ده‌یڵێم."
ماده‌ی (50):
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پهیرِهوێكی
ناوخۆ داده‌نێت بۆ رِێكخستنی
كاره‌كانی.
ماده‌ی (51):
یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ماوه‌ی سی (30) رِۆژدا هه‌بوونی مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
له‌به‌رواری تۆماركردنی نارِه‌زاییه‌وه
به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی.
دووه‌م: ده‌كرێت پلار (گعن)له برِیاری ئه‌نجومه‌ن بدرێت له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدرالیدا
له‌ماوه‌ی سی (30) رِۆژ له به‌رواری ده‌رچوونی برِیارهكهوه.
ماده‌ی (52):
یه‌كه‌م: دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئاشكرا ئه‌نجام ده‌درێت مه‌گه‌ر
له‌به‌ر پێویستی وا به‌باش زانرا به نهێنی بێت.
دووه‌م: كۆنووسی دانیشتنه‌كان به‌و هۆكارانه بڵاوده‌كرێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن پێی
باشه.
سێیه‌م: حوكمه گشتیه‌كان
ماده‌ی(93):
پێكهێنانی دادگای تایبه‌ت و هه‌ڵاوێری (استپنائیه) قه‌ده‌غه‌یه.
ماده‌ی(94):
پێكهاته‌ی دادگاكان و جۆر‌و پله‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان وچۆنێتی دامه‌زراندن و
خزمه‌تی دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی‌و به‌رزه‌فتكردن (الإنڤباگ) و
خانه‌نشینكردنیان به یاسا رِیكده‌خرێت.
ماده‌ی (95):
نابێت دادوه‌ر له‌سه‌ركار لاببرێت ته‌نیا له‌و بارانه‌دا نه‌بێت كه‌یاسا دیاریان
ده‌كات. هه‌روه‌ها یاسا چه‌ند حوكمێكی تایبه‌ت به دادوه‌ران دیاریده‌كات و
لێپرسینه‌وه‌ی ئاكاریانه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجا ده‌دات.
ماده‌ی(96):
دادوه‌رو ئه‌ندامی داواكاری گشتی بۆیان نیه:
یه‌كه‌م: هه‌ستن به‌ئه‌ركی دادوه‌ریو هه‌ردوو ئه‌ركی یاسادانان و رِاپه‌رِاندن
یان هه‌ر كارێكی تر له‌یه‌ك كاتدا.
دووه‌م: په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌هیچ حیزب و رِێكخراوێكی سیاسیه‌وه، یان هه‌ستن به هه‌ر چالاكیه‌كی سیاسی.
ماده‌ی(97):
دادگای سه‌ربازی به‌یاسا رِێكده‌خرێت.
بواری تایبه‌تمه‌ندی دادگا سه‌ربازیه‌كان دیاریده‌كرێت كه ته‌نیا په‌یوه‌ندیان به
ئه‌و تاوانانه‌وه هه‌یه كه شێوازی سه‌ربازیان هه‌یه‌و ئه‌ندامانی هێزه
چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌نجامیان ده‌ده‌ن له‌و سنووره‌ی یاسا
دیاریده‌كات.
ماده‌ی (98):
ده‌قه یاساییه‌كان بۆیان نیه هیچ كارێك یان برِیارێكی ئیداری به‌دوور بگرن له رِه‌خنه‌لێگرتن.
ماده‌ی (99):
ده‌گونجێت به یاسا ئه‌نجومه‌نێكی ده‌وڵه‌ت پێكبهێنرێت تایبه‌تمه‌ندبێت به
پۆسته‌كانی دادوه‌ریی ئیداری‌و فتوادان و دارِشتن و نوێنه‌رایه‌تیكردنی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته گشتیه‌كانی تر
له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كانی دادوه‌ریدا ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێت كه به یاسا هه‌ڵاوێر
ده‌كرێن.
به‌شی چواره‌م
ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان
ماده‌ی(100):
كۆمسیۆنی بالاَی
مافه‌كانی مرۆڤ و كۆمسیۆنی بالاَی
هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی (هیئه النزاهه)، سه‌ربه‌خۆن و له‌ژێر
چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندان و كاره‌كانیان به‌یاسا رِێكده‌خرێت.
ماده‌ی (101):
یه‌كه‌م: هه‌ریه‌كه له بانكی ناوه‌ندی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی‌و ده‌سته‌ی رِاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان
(إتێالات) و دیوانه‌كانی ئه‌وقاف له‌رِووی
دارایی‌و به‌رِێوه‌بردنه‌وه سه‌ربه‌خۆن و كاری هه‌ریه‌كه‌یان به یاسا رِێكده‌خرێت.
دووه‌م:بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌رپرسه له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا.
دیوانی چاودێری دارایی‌و ده‌سته‌ی رِاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان په‌یوه‌ستن به ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانه‌وه.
سێیه‌م: دیوانه‌كانی ئه‌وقاف په‌یوه‌ستن به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه.
ماده‌ی(102):
ده‌زگایه‌ك پێكده‌هێنرێت به‌ناوی ده‌زگای شه‌هید كه په‌یوه‌سته به ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانه‌وه. كاره‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌و بواره‌كانی تایبه‌تمه‌ندی به یاسا رِێكده‌خرێت.
ماده‌ی(103):
ده‌سته‌یه‌كی گشتی پێكده‌هێنرێت به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافی هه‌رێمه‌كان و ئه‌و
پارێزگایانه‌ی ناكه‌ونه سنووری هیچ هه‌رێمێكه‌وه بۆ به‌شداریكردنیان به
شێوه‌یه‌كی داپه‌روه‌رانه له به‌رِێوه‌بردنی داموده‌زگا
جۆراوجۆره‌كانی حكومه‌تی فیدرالی‌و نێرده‌كان و زه‌ماله‌كانی خوێندن و شانده‌كان و
كۆنگره هه‌رێمیو نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش پێكدێت له نوێنه‌رانی
حكومه‌تی فیدرالی‌و هه‌رێمه‌كان و ئه‌و پارێزگایانه‌ی سه‌ر به‌هیچ هه‌رێمێك نین و
ئه‌وه‌ش به‌یاسا رِێكده‌خرێت.
ماده‌ی(104):
به‌یاسا ده‌سته‌یه‌كی گشتی بۆ چاودێریكردن و ته‌رخانكردنی داهاتی فیدرالی
داده‌مه‌زرێنرێت. ده‌سته‌كه له پسپۆرِانی
حكومه‌تی فیدرالی‌و هه‌رێمه‌كان و نوێنه‌رانیان پێكدێت و ئه‌م لێپرسراویتیانه‌ی
هه‌یه:
یه‌كه‌م: دڵنیابوون له دابه‌شكردنی دادگه‌رانه‌ی باربوو و یارمه‌تیو قه‌رزه
نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌گوێره‌ی پشكی هه‌ریه‌كه له هه‌رێمه‌كان و ئه‌و
پارێزگایانه‌ی ناكه‌ونه سنووری هیچ هه‌رێمێكه‌وه.
دووه‌م: دڵنیابوون له به‌كاربردن و دابه‌شكردنی داهاتی دارایی فیدرالی به‌باشترین
شێوه.
سێیه‌م: دڵنیابوون له هه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری له‌ته‌رخانكردنی
پاره‌وپول بۆ حكومه‌ته هه‌رێمیه‌كان و ئه‌و پارێزگایان كه ناكه‌ونه سنوری
هه‌رێمه‌كانه‌وه به‌پێی ئه‌و رِێژانهی
برِیاری له‌سه‌ر دراوه.
ماده‌ی(105):
ئه‌نجومه‌نێك پێكده‌هێنرێت به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی گشتیی فیدرالی كه ئه‌ركی رِێكخستنی كاروباری
فه‌رمانبه‌رێتی گشتی فیدرالی ده‌گرێته ئه‌ستۆ له‌وانه‌ش دامه‌زراندن و
به‌رزكردنه‌وه، پیكهاته‌و بواره‌كانی تایبه‌تمه‌ندێتی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش به
گوێره‌ی یاسا رِێكده‌خرێت.
ماده‌ی(106) :
ده‌كرێت ده‌زگای سه‌ربه‌خۆی دیكه پێكبهێرێن به پێی پێویست و به‌یاسا.
به‌ندی چواره‌م
بواره‌كانی ده‌سه‌لاَتی فیدرالی
ماده‌ی(107):
ده‌سه‌لاَتی فیدرالی یه‌كێتیو
یه‌كپارچه‌ییو سه‌ربه‌خۆییو سه‌روه‌ریو یاسای دیموكراسیخوازانه‌ی فیدرالی عێراق
ده‌پارێزێت.
ماده‌ی(108):
ئه‌م ده‌سه‌لاَتانه‌ی
خواره‌وه تایبه‌تن به حكومه‌تی فیدرالیه‌وه:
یه‌كه‌م: رِه‌نگرِێژكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و نوێنه‌رایه‌تی دبلۆماسی‌و ئه‌نجامدانی
دانوستان له‌سه‌ر په‌یماننامه‌و رِێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و سیاسه‌تی قه‌رزكردن و واژۆكردن
له‌سه‌ریان و یه‌كلاكردنه‌وه‌و
ِه‌نگرِێژكردنی سیاسه‌ته ئابووری‌و بازرگانیه ده‌ره‌كیه سه‌روه‌ریه‌كان.
دووه‌م: دانان و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ئاسایشی نیشتمانی له‌وانه‌ش پێكهێنان و به‌رِێوه‌بردنی هێزێكی چه‌كدار به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له پاراستن و
مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی سنووره‌كانی عێراق و به‌رگریكردن لێیان.
سێیه‌م: رِه‌نگرِێژكردنی سیاسه‌تی دارایی‌و گومرگ و ده‌ركردنی دراو‌و رِێكخستنی سیاسه‌تی بازرگانی له‌سه‌ر سنووری هه‌رێم و پارێزگاكانی
عێراق و دانانی بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت و رِه‌نگرِێژكردنی
سیاسه‌تی دراو‌و دامه‌زراندن و به‌رِێوه‌بردنی
بانكێكی ناوه‌ندی.
چواره‌م: رِێكخستنی كاروباری پێوه‌رو
پێوان و كێشان.
پێنجه‌م: رِێكخستنی كاروباری رِه‌گه‌زنامه‌وبه‌هاولاَتی بوون (تجنس)و نیشته‌جێبوون و مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی.
شه‌شه‌م: رِێكخستنی سیاسه‌تی
له‌ره‌له‌ره‌كانی په‌خشكردن و پۆسته.
حه‌وته‌م: دانانی پرِۆژهی
بودجه‌ی گشتی‌و وه‌به‌رهێنان.
هه‌شته‌م: پلاندانانی تایبه‌ت به سیاسه‌تی ئه‌و سه‌رچاوه ئاویانه‌ی له
ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه دێن و مسۆگه‌ركردنی گه‌یشتنی برِه ئاوی پێویست بۆ ناو عێراق به‌گوێره‌ی یاسا‌و نه‌ریته
نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
نۆهه‌م: ئامار‌و سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوان.
ماده‌ی (109):
نه‌وت و غازی موڵكی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی عێراقن له هه‌موو هه‌رێم و پارێزگاكاندا.
ماده‌ی(110):
یه‌كه‌م: حكومه‌تی فیدرالی له‌گه‌ڵ هه‌رێم و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان نه‌وت و
غازی به‌رهه‌مهێنراوی كێڵگه‌كانی ئێستا بهرِێوه ده‌بات به‌مه‌رجێك داهاته‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ریو
به‌گوێره‌ی دابه‌شبوونی دانیشتوان له‌سه‌رجه‌م پارچه‌كانی ولاَتدا دابه‌ش بكرێت له‌گه‌ڵ دیاریكردنی پشك بۆ ماوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و
هه‌رێمه زیانلێكه‌وتوانه‌ی رِژێمی
پێشوو بێبه‌شی كردبوون و ئه‌وانه‌ش كه‌پاشتر زیانیان لێكه‌وت به‌جۆرێك
گه‌شه‌سه‌ندنێكی هاوته‌ریب بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی ولاَت مسۆگه‌ر بكات و ئه‌مه‌ش به یاسا رِێكده‌خرێت.
دووه‌م: حكومه‌تی فیدرالی‌و حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان
به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵده‌ستن به رِه‌نگرِێژكردنی سیاسه‌تی ستراتیجی پێویست بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سامانی نه‌وت
و غاز به‌جۆرێك كه‌ببێته مایه‌ی ده‌ستخستنی زۆرترین سوودو كه‌ڵك بۆ گه‌لی عێراق
ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به نوێترین ته‌كنیكی بنه‌ماكانی بازارِو هاندانی وه‌به‌رهێنان.
ماده‌ی(111):
ده‌سه‌لاَته هاوبه‌شه‌كانی نێوان
حكومه‌تی فیدرالی‌و حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: به‌رِێوه‌بردن
و رِێكخستنی گومرگ به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان و ئه‌و
پارێزگایانه‌ی ناكه‌ونه سنووری هیچ هه‌رێمێكه‌وه.ئه‌مه‌ش با یاسا رِێكده‌خرێت.
دووه‌م: رِێكخستن و دابه‌شكردنی
سه‌رچاوه سه‌ره‌كیه‌كانی وزه‌ی كاره‌با.
سێیه‌م: رِهنگرِێژی سیاسه‌تی ژینگه به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له پاراستنی ژینگه
له پیسبوون و پارێزگاریكردن له خاوێنی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان و ئه‌و
پارێزگایانه‌ی ناكه‌ونه سنووری هیچ هه‌رێمێكه‌وه.
چواره‌م: رِه‌نگرِێژكردنی سیاسه‌ته‌كانی گه‌شه‌پێدان و پلاندانانی گشتی.
پێنجه‌م: رِه‌نگرِێژكردنی سیاسه‌تی ته‌ندروستیی گشتی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان
و و ئه‌و پارێزگایانه‌ی ناكه‌ونه سنووری هیچ هه‌رێمێكه‌وه.
شه‌شه‌م: رِه‌نگرِێژكردنی سیاسه‌تی فێركردن و په‌روه‌رده‌ی گشتی به‌رِاوێژ له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كان و و ئه‌و پارێزگایانه‌ی ناكه‌ونه سنووری
هیچ هه‌رێمێكه‌وه.
حه‌وته‌م: رِه‌نگرِێژكردنی سیاسه‌تی سامانه ئاویه‌كان و رِێكخستنیان به جۆرێك كه دادپه‌روه‌ری بهێنێته‌دیو ئه‌وه‌ش به‌یاسا
رِێكده‌خرێت.
ماده‌ی(112):
هه‌رشتێك له سنوری ده‌سه‌لاَته
تایبه‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدرالیدا ئاماژه‌ی پێنه‌كرابێت، ئه‌وه ده‌بێته ده‌سه‌لاَتی هه‌رێمه‌كان و ئه ێزگایانه‌ی ناكه‌ونه سنووری هیچ
هه‌رێمێكه‌وه. ئه‌گه‌ر ناكۆكی دروستبوو له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَته هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدرالی‌و حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان،
ئه‌وا پێشینه بۆ یاسای هه‌رێمه‌كه‌یه.
به‌ندی پێنجه‌م
ده‌سه‌لاَتی
هه‌رێمه‌كان
به‌شی یه‌كه‌م
هه‌رێمه‌كان
ماده‌ی(113)
رِژێمی فیدرالی له عێراقدا
پێكدێت له پایته‌خت و هه‌رێمه‌كان و پارێزگا لامه‌ركه‌زیه‌كان و ئیداره
ناوخۆییه‌كان.
ماده‌ی(114):
یه‌كه‌م: ئه‌م ده‌ستووره له به‌رواری پیاده‌كردنیه‌وه دان به هه‌رێمی كوردستان
و ئه‌و دهسهلاَتهی
ئێستایدا ده‌هێنێت وه‌ك هه‌رێمێكی فیدرالی.
دووه‌م: ئه‌م ده‌ستووره دان به‌و هه‌رێمه نوێیانه‌دا ده‌نێت كه به گوێره‌ی برِگهكانی ده‌ستوور داده‌مه‌زرێنرێن.
ماده‌ی(115):
ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌مه‌رجێك شه‌ش مانگ
زیاتر تێنهپهرِیبێت
به‌سه‌ر یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا، به زۆرینه‌ی ساده یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ دیاریكردنی
ئه‌و رِێوشوێنه جێبه‌جێكاریانه‌ی تایبه‌تن به پێكهێنانی
هه‌رێمه‌كانه‌وه.
ماده‌ی(116):
پارێزگایه‌ك یان زیاتر مافی پێكهێنانی هه‌رێمێكیان هه‌یه به‌پشتبه‌ستن به
داواكاریه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی رِاپرسی
له‌سه‌ری. داواكاریه‌كه به‌یه‌كێك له‌م دوو رِێگایه‌ی خواره‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت:
ڕ-له‌سه‌ر داواكاری سێیه‌كی(3/1 ) ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه
داوای پێكهێنانی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ن.
ب-له‌سه‌ر داواكاری ده‌یه‌كی (10/1) ده‌نگده‌رانی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه داوای
پێكهێنانی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ن.
ماده‌ی(117):
هه‌رێم ده‌ستوورێك بۆخۆی دادهرِێژێت،
هه‌ره‌می ده‌سه‌لاَته‌كانی هه‌رێم و میكانیزمی
به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه
دیاریده‌كات به‌مه‌رجێك ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستووره‌دا.
ماده‌ی(118):
یه‌كه‌م: حكومه‌تی هه‌رێمه‌كان مافی پیاده‌كردنی ده‌سه‌لاَته‌كانی یاسادانان و رِاپه‌رِاندن
و دادوه‌ریان هه‌یه به‌گوێره‌ی ئه‌م ده‌ستووره جگه‌له‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ی كه‌تایبه‌تن به حكومه‌تی فیدرالیه‌وه.
دووه‌م: حكومه‌تی هه‌رێم مافی هه‌مواركردنی جێبه‌جێكردنی یاسای فیدرالی له
هه‌رێمه‌كه‌دا هه‌یه ئه‌گه‌ر ناكۆكی یان دژیه‌ك له‌نێوان یاسای فیدرالی‌و یاسای
هه‌رێمدا هه‌بوو له‌سه‌ر بابه‌تێك كه له سنووری ئه‌و دهسهلاَتانهدا نه‌بێت كه تایبه‌تن به حكومه‌تی فیدرالی.
سێیه‌م:ده‌بێت له‌و داهاتانه‌ی له حكومه‌تی فیدرالیدا به‌ده‌ست ده‌هێنرێت پشكێكی
گونجاو بۆ هه‌رێمه‌كان ته‌رخان بكرێت كه به‌شی هه‌ستان به ئه‌ركه‌كانی بكات به
له‌به‌رچاوگرتنی داهات و پێویستیه‌كانیو رِێژه‌ی
دانیشتوانیشی.
چوارم: نووسینگه‌ی تایبه‌ت به هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌كرێته‌وه له باڵوێزخانه‌و
نێرده دبلۆماسیه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی كاروباری رِۆشنبیریو كۆمه‌لاَیه‌تیو گه‌شه‌پێدان.
پێنجه‌م: هه‌رچی په‌یوه‌ندی به به‌رِێوه‌بردنی هه‌رێمه‌وه هه‌یه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمدایه
به‌تایبه‌تی پێكهێنان و رِێكخستنی هێزه‌كانی ئاسایشی
ناوخۆی هه‌رێم وه‌ك پۆلیس و ئاسایش و پاسه‌وانی هه‌رێم.
به‌شی دووه‌م
ئه‌و پارێزگایانه‌ی ناكه‌ونه سنووری هیچ هه‌رێمێكه‌وه
ماده‌ی(119):
یه‌كه‌م: پارێزگا له ژماره‌یه‌ك قه‌زاو ناحیه‌و گوند پێكهاتووه.
دووه‌م: ئه‌و پارێزگایانه‌ی سه‌ر به‌هیچ هه‌رێمێك نین دهسهلاَتێكی به‌رِێوه‌بردن
و دارایی فراوانیان پێده‌درێت به‌جۆرێك كه‌بتوانن كاروباری خۆیان به‌رِێوه‌به‌رن به‌گوێره‌ی بنه‌مای (لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری) و ئه‌وه‌ش
به‌یاسا رِێكده‌خرێت.
سێیه‌م: ئه‌و پارێزگاره‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵیده‌بژێرێت سه‌رۆكی رِاپه‌رِاندنی
بالاَیه له پارێزگادا بۆ پیاده‌كردنی ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه پێی به‌خشراوه.
چواره‌م: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و پارێزگار‌و دهسهلاَتهكانیان به یاسا رِێكده‌خرێت.
پێنجه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ناكه‌وێته ژێر رِكێف و چاودێری هیچ وه‌زاره‌ت یان لایه‌نێكه‌وه كه په‌یوه‌ست
نه‌بێت به وه‌زاره‌تێكه‌وه‌و داراییه‌كی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه.
ماده‌ی(120):
حكومه‌تی فیدرالی ده‌توانێت ده‌سه‌لاَتی خۆی ببه‌خشێت به حكومه‌تی هه‌رێم و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به رِه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا، ئه‌وه‌ش به یاسا رِێكده‌خرێت.
به‌شی سێیه‌م
پایته‌خت
ماده‌ی(121):
به‌غدا به‌و سنووری شاره‌وانیه‌ی هه‌یه‌تی پایته‌ختی كۆماری عێراقه، سنووره
ئیداره‌كه‌ی پارێزگای به‌غدایه، دانانی پایته‌خت به یاسا رِێكده‌خرێت، پایته‌خت بۆی نیه له سنووری هیچ هه‌رێمێكدابێت.
به‌شی چواره‌م
ئیداره خۆجێیه‌كان
ماده‌ی (122):
ئه‌م ده‌ستووره مافی ئیداری‌و سیاسی‌و رِۆشنبیریو فێركردنی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی وه‌ك توركمان و كلدان و
ئاشووری‌و پێكهاته‌كانی تر ده‌پارێزێت و ئه‌و كاره‌ش به‌یاسا رِێكده‌خرێت.
به‌ندی شه‌شه‌م
حوكمه كۆتایی و ئینتیقالیه‌كان
به‌شی یه‌كه‌م
حوكمه كۆتاییه‌كان
ماده‌ی (123):
یه‌كه‌م: سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێكه‌وه یان پێنج یه‌كی ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مافی پێشنیاركردنی هه‌مواركردنی ده‌ستووریان هه‌یه.
دووه‌م: نابێت ئه‌و بنه‌ما بنهرِهتیانهی له به‌ندی یه‌كه‌م و ماف و ئازادیانه‌ی به‌ندی دووه‌م
كه له‌م ده‌ستووردا هاتوون هه‌مواربكرێن مه‌گه‌ر پاش دوو خولی هه‌ڵبژاردنی تر‌و به
رِه‌زامه‌ندی (3/2)ی ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ریو رِازیبوونی
گه‌ل له رِێگای رِاپرسی گشتیه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی سه‌رۆك كۆمار له‌ماوه‌ی حه‌وت رِۆژدا.
سێیه‌م:نابێت ئه‌و مادانه‌ی تر كه له خاڵی دووه‌می ئه‌م ماده‌یه‌دا ئاماژه‌یان
پێنه‌كراوه هه‌موار بكرێن مه‌گه‌ر پاش رِازیبوونی (3/2)ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ریو رِازیبوونی گه‌ل له رِێگای رِاپرسی
گشتیه‌وه‌و په‌سه‌ندكردنی سه‌رۆك كۆمار له‌ماوه‌ی حه‌وت رِۆژدا.
چواره‌م: نابێت هیچ هه‌مواركردنێك له‌و مادانه‌ی ده‌ستووردا ئه‌نجام بدرێت كه
ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ی هه‌رێمه‌كان كه ناكه‌ونه سنووری ده‌سه‌لاَته تایبه‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدرالیه‌وه ته‌نیا به رِه‌زامه‌ندی ده‌سه‌لاَتی یاسادانانی هه‌رێمی په‌یوه‌ندیدارو رِه‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی دانیشتوانی له رِێگای رِاپرسی
گشتیه‌وه.
پێنجه‌م:
ڕ-هه‌مواركردنه‌كه به په‌سه‌ندكراو داده‌نرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه پاش
تێپهرِبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له برِگه‌ی (دووه‌م)و (سیێیه‌م) ی ئه‌م ماده‌یه ئاماژه‌ی پێكراوه
له‌كاتی په‌سه‌ند نه‌كردنیدا.
ب-هه‌مواركردنه‌كه له به‌رواری بلاَوكركردنهوهیهوه له رِۆژنامه‌ی فه‌رمیدا كاری پێده‌كرێت.
ماده‌ی(124):
سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و
دوو جێگره‌كه‌یو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ریو خاوه‌ن پله تایبه‌ته‌كان بۆیان نیه ده‌سه‌لاَتی خۆیان به‌كاربهێنن بۆ كرِین یان به‌كرێگرتنی هیچ موڵكێكی ده‌وڵه‌ت یان موڵكی خۆیانی پێ
بفرۆشن یان به‌كرێ بیده‌نێ وه‌یان بیگۆرِنه‌وه یان گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجام بده‌ن به‌ناوی
پابه‌ندبوونی پێشتر یان هێنانی كه‌لوپه‌ل یان به‌ڵێنده‌ر.
ماده‌ی (125):
یاسا‌و حوكمه دادوه‌ریه‌كان به‌ناوی گه‌له‌وه ده‌رده‌كرێن.
ماده‌ی (126) :
یاساكان له رِۆژنامه‌ی
فه‌رمیدا بلاَوده‌كرێنه‌وه‌و له رِۆژی بلاَوكردنه‌وه‌یانه‌وه
كاریان پێده‌كرێت ئه‌گه‌ر ده‌قێك نه‌بێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێت.
ماده‌ی (127):
یاسا كارپێكراوه‌كان كاریان پێده‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵنه‌وه‌شێنرابێتنه‌وه یان
هه‌موار نه‌كرابن به‌گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م ده‌ستووره.
ماده‌ی (128):
ئه‌و رِاپرسیانهی له‌م
ده‌ستووره‌دا هاتوون به زۆرینه‌ی ساده‌ی ده‌نگده‌ران وه‌رده‌گیرێت ئه‌گه‌ر ده‌قێك
نه‌بێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بێت.
به‌شی دووه‌م
حوكمه ئینتیقالیه‌كان
ماده‌ی(129):
یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌ت چاودێری به‌ندكراوه سیاسیه‌كان و زیانلێكه‌وتوانی كرده درِندانهكانی رِژێمی
دیكتاتۆری پێشوو ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
دووه‌م: ده‌وڵه‌ت قه‌ره‌بووی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و برینداره‌كانی كرده
تیرۆریستیه‌كان ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: ناوه‌رۆكی به‌ندی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م ماده‌یه به یاسا رِێكده‌خرێت.
ماده‌ی (130):
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنی یه‌كه‌می خۆیدا پشت به پێره‌وی ناوخۆی
كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عێراق ده‌به‌ستێت تا ئه‌و كاته‌ی پێره‌وێك بۆ خۆی برِیار ده‌دات.
ماده‌ی (131):
دادگای تاوانی بالاَی
عێراق وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی
كاره‌كانی بۆ چاوخشاندنه‌وه به تاوانه‌كانی رِژێمی دیكتاتۆری پێشووو سه‌رانی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مافی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگای ناوبراوی هه‌یه به یاسا پاش ته‌واوكردنی كاره‌كانی.
ماده‌ی(132):
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی بالاَی
رِیشه‌كێشكردنی به‌عس وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاره‌كانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ریو ده‌زگاكانی رِاپه‌رِاندن
له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند یاسایه‌كی دیاریكراو بۆ كاره‌كانیو په‌یوه‌ست ده‌بێت به
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی هه‌یه
پاش ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی به‌زۆرینه‌ی رِهها.
سێیه‌م: هه‌ركه‌سێك خۆی بپاڵێوێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك و
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فیدرالی‌و پۆسته هاوشێوه‌كانیان له هه‌رێمه‌كانداو
ئه‌ندامانی ده‌سته دادوه‌ریه‌كان و ئه‌و پۆستانه‌ی تر كه رِیشه‌كێشكردنی
به‌عس به‌گوێره‌ی یاسا ده‌یانگرێته‌وه، نابێت یاسای رِیشه‌كێشكردنی به‌عس بیانگرێته‌وه.
چواره‌م: كاركردن به‌و مه‌رجانه‌ی له برِگه‌ی سێیه‌می ئه‌م ماده‌یه‌دا هاتووه به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر
به یاسا هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه.
ماده‌ی (133):
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی داواكاری موڵكدارێتی وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام
ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاره‌كانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاَتی دادوه‌ریو ده‌زگاكانی رِاپه‌رِاندنداو
له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند یاسایه‌كی دیاریكراو بۆ كاره‌كانیو په‌یوه‌ست ده‌بێت به
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
دووه‌م: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی هه‌یه
به زۆرینه‌ی ده‌نگی (3/2)ی ئه‌ندامانی.
ماده‌ی (134):
كاركردن به حوكمی ئه‌و مادانه‌ی تایبه‌تن به ئه‌نجومه‌نی فیدرالیه‌وه له‌هه‌ر
شوێنێك له‌م ده‌ستووره‌دا ئاماژه‌ی بۆ كرابێت دواده‌خرێت تا كاتی ده‌رچوونی برِیارێك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگی
(3/2)ی ئه‌ندامانی له خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆیدا كه پاش كارابوونی ئه‌م
ده‌ستووره ده‌یبه‌ستێت.
ماده‌ی (135):
یه‌كه‌م: ده‌سته‌واژه‌ی (ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی) جێگای ده‌سته‌واژه‌ی (سه‌رۆك
كۆمار) ده‌گرێته‌وه له هه‌ر شوێنێك له‌م ده‌ستووره‌دا ئاماژه‌ی بۆ كرابێت و خولێك
پاش كارابوونی ئه‌م ده‌ستووره كار به حوكمه‌كانی تایبه‌ت به سه‌رۆك كۆمار
ده‌كرێت.
دووه‌م:
ڕ-ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكی ولاَت و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت و هه‌موویان پێكه‌وه
ئه‌نجومه‌نێك پێكده‌هێنن پێی ده‌وترێت (ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی) كه به یه‌ك
لیست و به زۆرینه‌ی ده‌نگی (3/2)ی ئه‌ندامان هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ب-حوكمه‌كانی له‌سه‌ركارلادانی سه‌رۆك كۆمار كه له‌م ده‌ستووره‌دا هاتوون به‌سه‌ر
سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا پیاده ده‌كرێن.
ج-ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مافی له‌سه‌ركارلادانی هه‌ریه‌كه له ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه به سێ چاره‌كی ده‌نگی ئه‌ندامانی به‌هۆی له‌ئاست
نه‌بوون یان ناپاكیه‌وه.
د-له‌كاتی چۆڵبوونی هه‌ر پۆستێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
به‌زۆرینه‌ی (3/2)ی ده‌نگی ئه‌ندامانی كه‌سێكی تر بۆ شوێنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت.
سێیه‌م:مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هه‌مان مه‌رجه‌كانی
ئه‌ندامێتیه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا به‌مه‌رجێك:
ڕ-ته‌مه‌نی 40 ساڵی ته‌واو كردبێت.
ب-ناو‌و شۆره‌تی باش بێت و ده‌ستپاك و دامه‌زراو بێت.
ج-ده ساڵ پێش رِووخانی،
حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی به‌جێهێشتبێت ئه‌گه‌ر ئه‌ندام بووبێت تیایدا.
د-نابێت به‌شداری كردبێت له سه‌ركوتكردنه‌وه‌ی رِاپهرِینی
ساڵی 1991 و ئه‌نفال و هیچ تاوانێكی ده‌رهه‌ق به گه‌لی عێراق ئه‌نجام نه‌دابێت.
چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی به كۆی ده‌نگ برِیاره‌كانی ده‌رده‌كات، هه‌ر ئه‌ندامێكێش ده‌توانێت یه‌كێك له دوو
ئه‌ندامه‌كه‌ی دی له جێی خۆی دابنێت.
پێنجه‌م:
ڕ-ئه‌و یاسا‌و برِیارانهی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌یاندات رِه‌وانه‌ی
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی رِه‌زامه‌ندی ده‌ربرِین له‌سه‌ریان به كۆی ده‌نگ و ده‌ركردنی له‌ماوه‌ی ده رِۆژ له‌به‌رواری گه‌یشتنی جگه له‌وانه‌ی له ماده‌ی (115)و (116)
ئاماژه‌یان پێكراوه‌و په‌یوه‌ندیان به پێكهێنانی هه‌رێمه‌كانه‌وه هه‌یه.
ب-ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی رِه‌زامه‌ندی نیشان نه‌دا، یاسا و برِیاره‌كان ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ دووباره چاوپیاخشاندنه‌وه‌یان
له‌و بوارانه‌وه كه نارٍِه‌زایی
له‌سه‌ره و ده‌نگدان له‌سه‌ری به زۆرینه‌یه، وه جارێكی دیكه رِه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێته‌وه بۆ نیشاندانی رِه‌زامه‌ندی له‌سه‌ری.
ج-ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی رِازی نه‌بوو له‌سه‌ر برِیار و یاساكان بۆ جاری دووه‌م له‌ماوه‌ی ده رِۆژدا له به‌رواری گه‌یشتنیان، جارێكی تر ده‌گه‌رِێنرێنه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. له‌م كاته‌دا ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به زۆرینه‌ی (5/3)ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی برِیاری لێبدات، كه ئیتر ناتوانرآ نارِه‌زایی له‌سه‌ر دهرببرِدرێت و به په‌سه‌ندكراو داده‌نرێت.
شه‌شه‌م:
ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌رۆك كۆماری هه‌یه كه له‌م
ده‌ستوردا ئاماژه‌یان پێكراوه.
ماده‌ی (136):
یه‌كه‌م: ده‌سه‌ڵاتـی رِاپه‌رِاندن هه‌نگاوی پێویست ده‌نێت بۆ ته‌واوكردنی جێبه‌جێكردنی
پێداویسیته‌كانی ماده‌ی (58) له یاسای به‌رِێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه به هه‌موو برِگه‌كانیه‌وه.
دووه‌م: ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ی له‌سه‌ر شانی ده‌سه‌ڵاتی رِاپهرِاندنه
له حكومه‌تی ئینتیقالیدا كه له ماده‌ی (58) له یاسای به‌رِێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه،
به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی رِاپه‌رِاندنی
هه‌ڵبژێردراو به‌گوێره‌ی ئه‌م ده‌ستووره بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت (
ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری، له كۆتاییدا ئه‌نجامدانی رِاپرسی له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر كه ناكۆكیان له‌سه‌ره بۆ
دیاریكردنی ویستی هاوڵاتیان) له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا كه له 31/12/2007 تێپه‌رِ نه‌كات.
ماده‌ی (137):
كاركردن به‌و یاسایانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992 ه‌وه ده‌ركراوه
به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌هه‌مان شێوه ئه‌و برِیارانهش كارپێكراون كه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دراون –
له‌وانه‌ش برِیاره‌كانی دادگا و
گرێبه‌سته‌كان –ئه‌گه‌ر هه‌موار نه‌كرابن یان هه‌ڵنه‌وه‌شابنه‌وه به پێی برِیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه، به
مه‌رجێك پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور نه‌بێت.
ماده‌ی (138):
یاسای به‌رِێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی
گواستنه‌وه و پاشكۆكه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه له‌پاش پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ جگه
له برِگه‌ی (ا) ی ماده‌ی (53) و ماده‌ی(58).
ماده‌ی (139):
ئه‌م ده‌ستوره دوای ئه‌وه‌ی گه‌ل رِه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشان ده‌دات له رِاپرسی گشتیدا‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی له رِۆژنامه‌ی فه‌رمی و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به پێی
ده‌ستوره‌كه، كاری پێده‌كرێت.
Jęder: http://www.kdp.pp.se/dick1.htm